کێبڕکێیەکانی تۆڕی جیهانی تێنیس لە ورمێ دەستی پێکرد

کێبڕکێیەکانی تۆڕی جیهانی تێنیسی ITF بە بەشداری 100 تێنیسۆر لە ئێران و حەوت وڵاتی دیکە لە ئەمڕۆوە لە ورمێ دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کێبڕکلێیەکانی تۆڕی جیهانی تێنیس لە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵیش فیدراسیۆن میوانداری شیرازی رادەستی شاری ورمێ کرد و بڕیارە لە ئەمڕۆوە ئەو کێبڕکێیانە لە ماوەی یەک هەفتەدا لە زەوینەکانی تێنیسی کۆمەڵەی وەرزشی شەهید باکری بەڕێوە بچێت.

کێبڕکێیەکانی ئەمساڵ بە ناوی مامۆستا موحسن کەمیاب، یەکێک لە تێنیسۆرە کۆنەکانی پارێزگا ناودێر کراوە و 100 تێنیسۆر لە ئێران و حەوت وڵاتی ئەمریکا، هیند، ئەفریقای باشووری، تورکیا، چین، ڕووسیا و ئۆسترالیا لە دوو بەشی کوڕان و کچان و دوو کێبڕکێی تاکەیی و دووبل بەڕێوە دەچێت.

25 تێنیسۆری بەشدار لە ئەو کێبڕکێیە 25 تێنیسۆر لە وڵاتانی بیانی و 39 کەس لە بەشی ژنان بەشدارن و 4 تێنیسۆر لە ئازەربایجانی ڕۆژاواوە بەشدارن.

شیاوی باسە کە بەشداری بۆ هاندەران بەلاشە و دەتوانن بێ بەرانبەر بۆ تماشای ئەو کێبڕکێیانە بەشداری بکەن.

News Code 42465

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =