خشتەکانی "قلایچی" بۆکان لە چین نمایش دەکرێن

سەرۆکی مۆزەخانەی نەتەوەیی ئێران وتی: چوار بەرهەم لە کۆمەڵە خشتە ڕەنگ کراوەکانی تەپۆڵکەی 2 هەزار و 800 ساڵەی قلایچی بۆکان، بۆ بەشداری لە پێشانگایەک دەنێردرێن بۆ وڵاتی چین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جبرەیل نوکندە ڕۆژی شەممە لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە خشتە 2 هەزار و 800 ساڵەکانی تەپۆڵکەی قلایچی بۆکان ڕایگەیاند: ئەو خشتە وەکوو نوێنەری بۆکان و ئێران لە وڵاتی چین دەبێت تا لە پێشانکاگەیەک کە لە ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبەین، بخرێتە بەرچاوی خەڵکەوە.

ناوبراو وێرای خۆشحاڵی لە بەڕێوەبردنی پێشانگای خشتە رادەست کراوەکانی حەوشەی قلایچی بۆکان زیادی کرد: بەڕێوەبردنی ئەو پێشانگا هەلێکی لەبارە تا خەڵکی ئەو ناوچە لە نزیکەوە ئەو دەستکەوتە گەورە فەرهەنگییە کە بە پاڵپشتی ولاتی سویسڕا گەڕێندرایەوە ئێران، ببینن.

News Code 42458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha