بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعەکان رایگەیاند، رێز له‌بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له په‌رله‌مان ده‌گرین و له‌هه‌مانكاتدا كارده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانیی.
چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ هەموو لایەنەکان کار دەکەن بۆ بەشدارییەکی فراوان لەپێناو بەدیهێنانی هیواکانی گەلی عێراق بۆ ئاسایش و ئارامی.
هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیکردوەتەوە لە هەنگاونان بە ئاراستەی چارەسەری قەیرانی سیاسی و راشیگەیاندوە"لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکەین بۆ تەواوکردنی بنەما دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەت
Your Comment