2 هەزار زیارەتکاری ئێرانی دەتوانن بێ ڤیزە لە سنووری زەوینییەوە بچنە عێراق

بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆی ئێران و عێراق ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە نێوان دوو وڵاتەکە واژۆ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران و عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبوونەوە و لە ئەو دیدارەدا گەڵاڵەی هاوکاری لە ڕێوڕەسمی ئەربەعینی ئەمساڵ و هەروەها یادداشتی هاوکاری لە بواری ئاسایشی گشتی لە نێوان دوو وڵاتەکە واژۆ کرا.

عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق سەبارەت بە لابردنی ڤیزە بۆ سەفەری زەوینی بۆ عێراق وتی:کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی لەسەر سەفەرەکان هەبوو. ئێستاکە سەرەڕای کۆنترۆڵی ئەو نەخۆشییە گەشتی ئاسمانی لە نێوان دوو وڵاتەکە دەستی پێکردووە و ڤیزە بۆ موسافرەکان کە بە فڕۆکە هاتوچۆ دەکەن، لابراوە.

وەزیری ناوخۆی عێراق بە ئاماژە بە تێچووی زۆری سەفەر بە فڕۆکە وتی: پێش لە سەفەرم بۆ ئێران مستەفا کازمی لە نامەیەکدا پێمی ڕاگەیاند کە دوو هەزار زیارەتکاری ئێرانی دەتوانن لە ڕێگای دەروازە سنووریەکانەوە بە بێ ڤیزە بێنە ناو عێراق.

News Code 42307

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha