AP ١٤٠١ جۆزەردان ١٦ ١٠:٤٠

ئیسماعیل هەنیە:

هەموو لایەنەکان بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا و شوناسی ئیسلامیی بکەن

هەموو لایەنەکان بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا و شوناسی ئیسلامیی  بکەن

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی یهانی زانایانی موسڵمان لە ئەستەنبۆڵ وتی: هەموو لایەنەکان لە مزگەوتی ئەقسا و شوناسی ئیسلامیی بەرگری بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری سەما، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەویە بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە شوێنی ئەو یەکێتییە لە ئەستەنبۆڵ دیداری کرد.

ئیسماعیل هەنیە وێڕای ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا و بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی هاندەرانی ئاڵا لە قودس، لەسەر زەروورەتی هەوڵی هەموو لایەنەکان بۆ پاڵپشتی لە مزگەوتی ئەقسا و پاراستنی شوناسی ئیسلامیی جەختی کرد.

هەنیە وتیشی کە قودس و مزگەوتی ئەقسا دوو بابەتی سەرەکی یەکێتی ئۆمەتن کە لەسەریان کۆدەنگی هەیە، ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێکوپێک کردنەوەی دۆخی ناوخۆیی فەلەستین بە پێێ دۆخی ئێستا و مەترسییەکانی بەردەم پرسی فەلەستین، لە سەرووی یەکمایەتییەکانی بزووتنەوەی حەماسە.

News ID 42295

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha