بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆران عومه‌ر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند، داواكاریهكى پێشكه‌شكردوه بۆ جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تێیدا داواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ر هه‌رێم و به‌كارهێنانى چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن توركیاوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، نووسراوه‌كه‌ى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیشكراوه بۆ ڕاگرتنى هێرشه سه‌ربازیه‌كانى توركیا له‌هه‌رێم.
توركیا به‌رده‌وامه له‌هێرش و په‌لاماره‌كانى بۆسهرهەرێمی كوردستان و کوردستانی سووریا و تائێستا چه‌ندجارێك پارتى كرێكارانى كوردستان ڕایگه‌یاندوه توركیا چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى به‌كارهێناوه.
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق:
به‌كارهێنانى چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن توركیاوه دەبێ لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە پەرلەمانی ڕایگەیاند کە داواى ڕاگرتنى هێرشه‌كانى توركیا‌و ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانى چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌كرێت.
News ID 42262
Your Comment