بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەندین شوێنیان لەناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان كردو تائێستاش زیانەکان نەزانراون.
پهیامنێرى شارپرێس لهسنورى باڵهكایهتىو برادۆستهوه ڕایگهیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 30 ئایاری 2022 دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا، بەبیانووی هەبوونی بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گوندی (بێرکم)و کوێستانی (لۆلانو سنین) بۆردومان دەکاتو هیچ زانیاریەکیش نییە لەبارەی زیانەکانیهوه".
لهئێستادا وەرزی کۆچکردنی ڕەوەندو کۆچەریەکانە، بۆیە ترسو دڵەڕاوکێی لەسەر ژیانی ئەوان دروستکردووە، چونکە ئەو شوێنانەی بۆردوماندەکرێن نزیکه لەڕەوەندو کۆچەریەکان.
Your Comment