AP ١٤٠١ جۆزەردان ٦ ١٥:٢٠

لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە؛

کارداری سوئیسڕا بۆ شوێنگیری بەردانی پاپۆڕە ئێرانییەکە لە یۆنان بانگهێشت کرا

کارداری سوئیسڕا بۆ شوێنگیری بەردانی پاپۆڕە ئێرانییەکە لە یۆنان بانگهێشت کرا

کارداری سوئیس وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشتی وەزارتی دەرەوەی ئێران کرا و نارەزایەتییەکانی ئێران بە دەوڵەتی ئەمریکا ڕاگەیێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی وەزارەتی دەروە بۆ چارەسەری ڕاگیرانی وەجبەی پاپۆڕی ئێران لە ئاوەکانی یۆنان کە بە گوشار و دەستێوەردانی ئەمریکا ئەنجام دراوە، کارداری باڵوێزخانەی سوئیس لە اتارن، لە نەبوونی باڵوێزی ئەو وڵاتە لەلایەن بەرپرسی گشتی ئەمریکای وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بانگهێشت کرا و نیگەرانییەکانی ئێران نیسبەت بە بەردەوام بوونی پێشێل کرانی ڕاشکاوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، مافی دەریاکان و کۆنواسنیۆنی نێودەوڵەتی پێوەندیدارەوە بەتایبەتی بنەمای ئازادی پاپۆڕوانی و بازرگانی ئازادی نێودەوڵەتی لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە، ڕاگەیێندرا و لەسەر چارەسەری بەپەلەی ڕاگیرانی پاپۆڕ و وەجبەکەی جەخت کرا.

کارداری سوئیس ڕایگەیاند کە ئەو بابەتە لە زووترین کاتدا بە بەپرسانی ئەمریکا ڕادەگەیێنێت.

News ID 42169

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha