AP ١٤٠١ جۆزەردان ٦ ١٢:٥٧

ڕۆیتێرز و شەرقەلئەوقسەت ڕاپۆرت دەدەن؛

تورکیا دەیەوێت کام ناوچەی کوردستانی سووریا داگیر بکات

تورکیا دەیەوێت کام ناوچەی کوردستانی سووریا داگیر بکات

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز و شەرقەلئەوسەت، تورکیا دەیەوێت شارەکانی کۆبانێ، منبەج و تەل ڕەفعەت لە کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا دەربهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی باڵای تورکیا لەوانە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە جەختیان کردووە کە ئەرتەشی تورکای دەیەوێت ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێیان دژی کوردەکانی سووریای ئەنجام داوە. بەم حاڵەوە، ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان دژایەتی جیدی خۆیانیان لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیایان ڕاگەیاندووە.

بەڵام چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداریی دا کە تورکیا سەرەڕای هۆشدایی ئەمریکا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی کوردەکانی سووریا جیدییە.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕاپۆرتی دا تورکیا دەیەوێت ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی بۆ داگیر کردنی چوار شاری ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا بریتی لە کۆبانێ، تەل ڕەفعەت، منبەج و عەین عیسا دەست پێبکات. بیانووی تورکیا ئەوەیە کە هێزە کوردییەکانی سووریا ئۆپراسیۆنیان لە دژی سوپای تورکیا و هێزەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە ئەو ناوچانە ئەنجام داوە.

نووری مەحموود وتەبێژی هێزە کوردییەکان ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەل بە ڕۆیتێرزی وتووە ئەو هێزانە هەڕەشەکانی ئەردۆغان جیدی ناگرن. بەم حاڵەوە جەختیان کردووە هاوپەیمانی شەڕ دژی داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا و ڕووسیا ئەبێ نیسبەت بە پابەندی بوونی تورکیا بە بەڵێنەکانی، هەستیار بن.

News ID 42167

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha