بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی دوێنێ، هۆزە کورد و عەرەبەکانی باکووری سووریا، نوێنەرانی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا و ناوەندەکانی ئیدارەی خۆسەر لە حەسەکە هەوڵەکانی تورکیا بۆ چێ کردنی شارۆچکە لە باکووری سووریایان سەرکۆنە کرد.
لە ئەو کۆبوونەوە کە دەیان کەس لە کەسایەتییەکانی عەرەب و کورد بەشداریان کرد، بەشداربووان ئەو هەوڵەی تورکیایان هەوڵدان بۆ پاکتاو کردنی ڕەگەزی لە ناوچەکە وەسف کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بەیاننامەیەک خوێندرایەوە کە تێیدا هاتبوو: ئێمە بێدەنگی ڕاگرتنی نێودەوڵەتی هەمبەر هەوڵەکانی دەولەتی داگیرکەری تورکیا و سیاسەتە سیستماتیکەکانی ئەو ڕژێمە لە سووریا و ناوچەکە ئیدانە دەکەین.
Your Comment