یانەی والیباڵی پەیکانی ئێران بووە پاڵەوانی ئاسیا

دیداری کۆتایی کێبڕکێیەکانی والیباڵی پاڵەوانێتی پیاوانی ئاسیا بە سەرکەوتنی یانەی پەیکانی ئێران بەرانبەر یانەی سانتۆری ژاپۆن کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیداری کۆتایی کێبڕکێیەکانی والیباڵی پاڵەوانێتی پیاوانی ئاسیا دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی لە نێوان یانەکانی پەیکانی ئێران و سانتۆری ژاپۆن لە هۆڵی 12 هەزار کەسی ئازادی بەڕێوە چوو کە لە کۆتاییدا نوێنەری ئێران توانی 3 بە 2 ڕکابەرەکەی خۆی شکست بدات و کاپەکە لە تاران بهێڵێتەوە.

لە ئەو دیدارەدا ژاپۆنیەکان دوو سێتی یەکەمیان بردەوە بەڵام دواتر یانەی پەیکانی ئێران توانی دوو سێتی دووهەم بباتە و لە کۆتاییدا و لە سێتی پێنجەمدا یانە ئێرانییەکە توانی ئەنجامی یارییەکە یەکلایی بکاتەوە و ببێتە پاڵەوانی ئەم خولە لە کێبڕکێیەکە.

News Code 42082

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =