جیهانی عەرەب ناتوانێ لە بەرانبەر زایۆنیزم پشتیوانی لوبنان بکات

سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان وتی: جیهانی عەرەب ناتوانێ لە بەرانبەر زایۆنیزم پشتیوانی لوبنان بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری حزبوڵای لوبنان لە لێدوانێکدا لە ساڵوەگەڕی شەهادەتی شەهید مستەفا بەدرەدین وتی: شەهید بەدرەدین نمانەی دلێری بوو.

سەید حەسەن نەسروڵا زیادی کرد: لە دڵی یەکەمین بەرەنگاریی چەکدارانەی ڕاستەوخۆ لە گەڵ دوژمنی زایۆنی لە گۆڕەپانی شەڕ، بەرخۆدان سەری هەڵدا و لە گەڵ دوژمن شەڕی کرد. کەس وەهمی ئەوەی نەبێت کە جیهانی عەرەب دەتوانێ پشتیوانی لە لوبنان بکات.

وتیشی: ئەم ڕژێمانە هەر ئەوانەن کە نەیانتوانی پاڵپشتی فەلەستینییەکان بن کاتێک کە هاوپەیمانی ئەوان بوون .داگیر کردنی فەلەستین شکست بۆ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە بوو.

News Code 42080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =