سەفەر بۆ مەهاباد لە یەکمایەتییەکانی من بوو/بازاڕچەکان ئەبێ بەشێوەی  یاسامەند چالاک بن

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بازاڕچە سنوورییەکان وەکوو یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی پارێزگا سنوورییەکانە و لە ئەو پێوەندییەدا ئەبێ لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا و بەتایبەتی شارگەلێک وەکوو مەهاباد، لە بەستێنی بازاڕچە سنوورییەکان بە شێوەی یاسامەند کەڵکوەربگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، لە کۆڕی خەڵکی مەهاباد بە لە بازاڕچەس نوورییەکان وەکوو یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی پارێزگا سنوورییەکان ناوی برد و وتی: ئەو بازاڕچەگەلە وەکوو هەلێک چاولێبکرێن و نەک وەکوو هەڕەشەیەک و لە بەستێنی بازاڕچە سنوورییەکان بە شێوەی یاسامەند کەڵکوەربگیردرێت.

ڕەئیسی بە وتنی ئەوەی کە سەفەر بۆ مەهاباد یەکێک لە یەکمایەتییەکانی من بوو و یەکەم لێدوانم لە ئەو پارێزگایە لە مەهاباد ئەنجام دا، وتی: پرسی وەبەرهێنان لە شاری مەهاباد و پارێزگا سەرەنجی پێدەدرێت. هەروەها بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای زانست، هەلی کار، هەڵبژاردنی فەرمانبەران لە نێو کەسانی خۆجەیی وەکوو یەکمایەتییەکانی دەوڵەت لەبەرچاو دەگیردرێت.

News Code 42075

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =