AP ١٤٠١ گوڵان ٢٨ ٢٣:٠٢

سەید حەسەن نەسروڵا:

ئەنجامی هەڵبژاردنی پارلەمانی لوبنان پەیامی گرینگی پێیە

ئەنجامی هەڵبژاردنی پارلەمانی لوبنان پەیامی گرینگی پێیە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان پاش راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە، وتی: ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی لوبنان پەیامی گرینگی پێیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گویرەی ئەلمینار، سەید حەسەن نەسروڵا وێڕای ڕێزنان لە بەشداربووانی هەڵبژاردنی پارلەمانی لوبنان، وتی: ئاکامی گەورەی ئەم هەڵبژاردنە پەیامی گرینگی پێبەندبوون بە بەرخۆدان، دەوڵەتی عەدەڵاتخواز، چاکسازی، ئاسایش و گرینگی دان بە چارەسەر کردنی قەیرانی ئابووریی پێیە.

ئەو وتیشی: ئەم دەستکەوتە گەورە پاش هێرشی میدیایی دژی ئێمە و هاوپەیمانەکانی بەرخۆدان و سەرەڕای گوشاری ئابووری و قەیرانەکان بۆمان هاتە ئاراوە. ئێمە بینەری گەورەترین دزی لە لایەن بانکەکان و دەوڵەتی واشینتۆن لە لوبنان بووین و ئەمەش قەیرانێکی گەورە بوو.

ناوبراو هەروەها روونی کردەوە: ئەوەی سەبارەت بە بەرخۆدان بۆ ئێمە ڕووی دا، سەرکەوتنێکی گەورە بوو، کاتێ سەرنجی دۆخی شەڕ و تێچووەکانی ئەدەین، شانازی بە ئاکامەکەی دەکەین.

ئەو راشیگەیاند: هیچ گرووپ و لایەنێک ناتوانێ بڵێت زۆرترین کورسی پارلەمانی بە دەست ‌هێناوە و تا ئێستاش کەسێک شتێکی وەهای نەوتووە.

News ID 42047

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha