بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جووتیار عادڵ، وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بە گۆڤاری ئەلمانیتۆری وتووە: دەوڵەتی بەغدا لەم ساڵانەی دواییدا هەوڵی داوە ڕێگری لە هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بکات. بەغدا لە ساڵی ٢٠١٤ لە کاردانەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشی بووجەی هەرێمی قەتع کرد بۆ ئەوەی بکەونە نێو قەیرانی ئابوورییەوە.
ئەم گۆڤارە کە لە گەڵ بەرپرسانی هەرێم وتووێژی کردووە، رایگەیاندووە: ئاسایش و سەقامگرتوویی کوردستانی زۆر بۆ ئەوان گرینگە بەڵام بوونی پەکەکە لەو ناوچە بە لەمپەرێکی جیدی بۆ خۆیان دەزانن.
هەژار ئیسماعیل لە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم وتوویە: هەزاران لاوی کوردی خەڵکی سووریا بە ئامانجی شەڕ لە گەڵ داعش لە فێرکاری سەربازییدا بەشدارییان کرد بەڵام پەکەکە لە گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان رێگری دەکات.
هەروەها هێرشی جارجاری داعش بۆ ئەم ناوچە و نەبوونی هاوکاری پێویست لە نێوان هێزە کورد و عێراقییەکان وەکوو دیکەی نیگەرانییەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان باسی لە سەر کراوە.
بۆچوونی ئێوە