واشنتۆن چۆن باکووری سووریا لە گەمارۆکانی قەیسەر دەپارێزێت

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: واشینتۆن دەیەوێ ناوچەی باکووری سووریا لە گەمارۆکانی قەیسەر دەربخات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیکتۆریا نۆلەند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئەمریکا دەیەوێ هەندێ لە کۆمپانیا بیانییەکان لە گەمارۆی قەیسەر بخاتە دەرەوە بۆ ئەوەی یارمەتی دایرەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و ناوچە ئازادکراوەکان بدات.

ئەو وتیشی: واشینتۆن دەیەوێ بڕیاری خۆی لە رۆژانی داهاتوودا جێبەجێ بکات. ئەم یارمەتییانە داگری سەرمایەدانان لە بواری کشتوکاڵ، نۆژەن کردنەوە و دیکەی بەشەکان جگە لە نەوتە. ئەم کردەوەیە یارمەتی کۆمپانیا بیانییەکان ئەدات بۆ ئەوەی بە بێ ترس لە گەمارۆ بێنە نێو ناوچەوە.

لە ژانویەی پێشووە، سەرچاوەیەکی ئەمریکیی لە خواستی ئەو وڵاتە بۆ دەرخستنی ناوچەی ژێردەستی هێزە کوردەکانی سووریا لە گەمارۆکانی قەیسەر هەواڵی دا.

News Code 41954

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =