AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٥ ١٢:٥٠

فواد حسێن:وڵاتانی ناوچەکە پەلکێشی شەڕ دەکرێن

فواد حسێن:وڵاتانی ناوچەکە پەلکێشی شەڕ دەکرێن

وەزیری دەرەوەی عێراق بە جەخت لەسەر زەروورەتی چوون بەرەو ئاشتی لە پیلان بۆ پەرەپێدان بە شەڕ لە ناوچەکە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کرد: ئەرکی ئێمە بەرز کردنەوەی ئاستی دیپلۆماتیک بۆ ڕێگری لە ڕوودانی هەر جۆرە دەستدرێژی و هەڕەشە لە دژی عێراقە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەوڵ دەدەین بۆ گەییشتن بە ئاگربڕ.

فواد حسێن وتیشی: پیلانگەلێک بۆ پەرەپێدان بە شەڕ بەرەو وڵاتانی دیکە لە ئارادایە.

ناوبراو وتی: ئێمە لە سیاسەتی دەرەوەماندا لەسەر بنەمای گفتوگۆ و هێزی نەرم و ئاشتی جەخت دەکەین.

ڕۆژی ڕابردوو کۆمکاری عەرەب لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیدا بەیاننامەیەکی لە دژی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق دەرکرد و پاڵپشتی خۆی لە ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

News ID 52838

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha