سەرەخۆشی ئاژانسی مێهر بۆ شەهادەتی شیرین ئەبوو عاقلە

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاردانەوە بە شەهادەتی هەواڵنێری ئەلجەزیرە بە دەستی تیرۆریستانی سوپای ئیسرائیل پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی شەهادەتی شیرین ئەبوو عاقلە هەواڵنێری کەناڵی ئەلجەزیرە ، ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و دەستدرێژی زایۆنییەکان بۆ سەر هەواڵنێران و‌پەیامنێرانی ئیدانە کرد.

لەو پەیامەدا هاتووە کە شەهادەتی ژنێکی مەسێحی کە هاووڵاتی ئەمریکا بووە نیشانی دا کە بەرەنگاریی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی خەباتی مرۆڤایەتییە و تەنیا تایبەت نییە بە عەرەبیەت و ئیسلامییەتەوە.
شیرین ئەبوو عاقلە هەواڵنێری ئەلجەزیرە لە کاتی ڕووماڵی هەواڵی ڕووداو و پێکدادانەکانی کەمپی جەنین، بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی گیانی لەدەست دا.

News Code 41937

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =