بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلنەشرە، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕاپۆرتیان دا کە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە گەورەترین مانۆڕی مێژووی ئەو ڕژێمە لەژێر ناوی " عەرەبانەی ئاگر" بەڕێوە دەچێت.
هەواڵنێری سەربازی ماڵپەڕی ئیسرائیلی واللا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەو مانۆڕە سەربازییە کە لەلایەن ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئیسرائیلەوە بەڕێوە دەچێت، ساڵی ڕابردوو دوای دەسپێکی ئۆپراسیۆنی "پاسەوانی دیوارەکان" واتا شەڕی 11 ڕۆژی غەززە) دواکەوتبوو.
ئاڵبەت سەرەڕای بەڕێوەچوونی ئەو مانۆڕە سەرچاوە زایۆنیستەکان پاگەندەیان کرد کە سوپای ئەو ڕژێمە بەم زووانە جەختی کردووە کە نایەوێت شەڕێک لە دژی غەززە دەست پێبکات.
دەوترێت کە گرووپەکانی بەرخۆدان لە کاردانەوە بە ئەو مانۆڕە کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە تا ئەگەر دوژمن هەڵەیەک بکات، ئامادەیی وەڵامدانەوەیان هەبێت.
بۆچوونی ئێوە