AP ١٤٠١ گوڵان ١٧ ١١:٣٨

سەرۆکی یەکێتی زانایانی عێراق دەریخست؛

وردەکاریی چالاکی سیخوڕی مووساد لە کەمپی ئەلهەوڵی سووریا

وردەکاریی چالاکی سیخوڕی مووساد لە کەمپی ئەلهەوڵی سووریا

سەرۆکی یەکێتی زانایانی عێراق جەختی کرد کە ئیسرائیل لە ژێرناوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیدا بە شێوەی چالاکانە لە کەمپی ئەلهەول هەوڵی سیخوڕی دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرۆکی یەکێتی زانایانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی ناسراو بە مووساد لە چوار بنکەی سەرەکی لە سووریا چالاکی هەیە.

جەبار مەعمووری لە ئەو بارەوە شرۆڤەی دا: مووسادی ئیسرائیل لە کەمپی پەنابەرانی سووری ئەلهەول چوار بنکەی نهێنیی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: بە پێێ ئامار و زانیارییەکان ئیسرائیل لە ژێرناوی ڕێکخراوی خێرخوازانە و مافی مرۆڤ بە شێوەی چالاکە لە کەمپی ئەلهەول هەوڵی چالاکی سیخوڕی دەدات.

نوبراو هەروەها وتیشی: زایۆنیستەکان تێدەکۆشن بە پاڵپشتی دارایی و لۆجستیکی و پێدانی مووچە بە کەسانی سەر بە خۆیان لە کەمپی ئەلهەول بیری تیرۆریستانەی ئەلبەغدادی سەرکردەی پێشووتری داعش لە بیری گەنجان و منداڵان پەرە پێبدەن.

بە وتەی مەعمووری منداڵانی عێراقی زیاترین ئامانجی زایۆنیستەکانن تا بە کەڵکوەرگتن لە بەستێنی ئەوان لە داهاتوو جارێکی دیکە گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان لە عێراق زیندوو بکەنەوە و لە ئەو ڕێگایەوە خەسار لە ئاسایشی ئەو وڵاتە بدەن.

News ID 41856

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha