بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەر لەم بارەوە زانا فەلەستینییەکان لە کاردانەوە بە هێرشی ئەمڕۆی زایۆنیستەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا رایانگەیاند: هێرشی زایۆنیستەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا و هێرش بۆ مزگەوتی ئیبراهیمی، دەستدرێژی بۆ سەر میلەتی ئیسلامی و بێ ڕێزی بە موسوڵمانەکانە.
فەلەستینییەکان بە ورەیەکی بەهێزەوە مزگەوتی ئەقسا دەپارێزن. بەرەی دیموکراتیک بۆ ئازادی فەلەستینییەکانیش کاردانەوەی بەم هێرشە نیشان دا و داکۆکی کرد: خەڵکی فەلەستین بۆ پاراستنی شوناسی ئیسلامی خۆیان جیدین و درێژە بە بەرخۆدان ئەدەن.
لە لایەکیترەوە وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بەم رووداوانە وتی: کردەوە بوێرانە و قارەمانانەکانی خەڵکی فەلەستین نیشاندەری ورەی بەهێز و بوێرانەی ئەوانە.
بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەکانی رژیمی زایۆنی بەم ئاکامە گەیشتن کە مزگەوتی ئەقسا لە رووداوەکان و گۆڕانەکانی ناوچە داگیرکراوەکان لە ئاکامدا دەبێتە هۆی راپەڕین و ئینتفازەی کۆنترۆڵ نەکراو.
ئامانجی زایۆنیستەکان لە دەسدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دابەش کردنی ئەم مزگەوتەیە. لە راستیدا بەرپرسانی رژیمی زایۆنی بەدوای ئەم دابەش کردنە و زاڵ بوون بە سەر مزگەوتی ئەقسان.
تا ئێستا زایۆنیستەکان بە ئامانجی خۆیان نەگەیشتوون و نەیانتوانیوە ئەم مزگەوتە دابەش بکەن. هەروەها ئامانجی دیکەش سەندنەوەی شوناسی ئیسلامی لە سەر ئەم مزگەوتە و بە جوولەکە کردنییە.
Your Comment