بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، لێکۆڵەران بە دروست کردنی پێکهاتەیەک لە موخەمەر و باکتریایەک، بەڵگەگەلێکیان بۆ سەلماندنی بۆچوونێکی درێژخایەن سەبارەت بە چۆنیەتی تەواو بوون و دروست بوونی ژیانی پێشکەوتوو بەدەست هێناوە.
لە ناو خانەکاندا، بەشگەلێکی بچووک و جیاواز هەیە کە هەندێکیان خاوەن ژێنۆمی جیاوازن لە چاو ئۆرگانیسمە گەورەترەکان. ئەو ژێنۆمە بریتی لە میتۆکۆندر لە ئاژەڵەکان و کلۆرۆپلاست لە گیاکان کە هەر دووکیان بۆ ئۆرگانیسمەکان وزە بەرهەم دەهێنن. ڕوانگەیەک نیشانی دەدات کە ئەو ئەندامە بچووکانە سەرەتا میکرۆئۆرگانیزمگەلێکی جودا بوون کە لە کۆتاییدا چوونەتە ناو پێوەندییەکای پێکەوەژیانەوە و ئەوەش ڕێگای بۆ تەواو بونی ژیانێکی پێچراو هەموار کردووە.
ئێستا خوێندنەوەیەکی نوێ بووەتە هۆی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو ڕەوتە کە بە ناوی ئەندۆسیمبیوز دەناسرێت. لێکۆڵەرانی زانکۆی ئیلینۆیز هیبریدگەلێکی دەستکردیان لە ڕێگای تێکەڵ کردنی موخەمێرێک و باکتریایەک داڕشتووە تا لە کۆتاییدا بەرهەمێکی تازەی فۆتۆسەنتزی پێک بێت.
Your Comment