جۆبایدن و نەفتالی بێنێت لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە کۆ دەبنەوە

ئێکسیوس بە گێڕانەوە لە زمانی دوو بەرپرسی یئسرائیلی لە گەڵاڵەی کۆشکی سپی و تێلاڤیڤ بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی هاوبەشی جۆبایدن و نەفتالی بێنێت لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەرەبی 21، گۆڤاری ئەمریکی ئێکسیۆس لە زمانی دوو بەرپرسی ئیسرائیلییەوە دەریخت کە کۆشکی سپی و نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئایدیای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە وەکوو بەشێک لە سەفەری جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە پێش بینی دەکرێت لە کۆتاییەکانی جوون بەڕێوە بچێت، گەییشتوونەتە ڕێککەوتن.

ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە بە ئاماژە بە گرینگایەتی ئەو دیدارە زیادی کرد: بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە بە سەرۆکایەتی جۆبایدن بێژەری هەوڵی ئەمریکا بۆ دەست خستنەوەی پێگەی خۆی لە ڕێنوێنی گۆڕانکارییە جیهانییەکان و ڕاگەیاندنی بەڵێنی ئەو وڵاتە بە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە لە حاڵێکدا کە ئاوەها بیر دەکرێتەوە کە ئەمریکا لە ناوچەکە کشاوەتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بایدن 24 ی ئاپ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بێنێت، بانگهێستی ناوبراوی بۆ سەردانی ئیسرائیل لە مانگەکانی داهاتووی قبووڵ کرد.

ئایدیای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نێوان بایدن و بێنێت لەگەڵ زۆربەی بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە چ لە ئیسرائیل و چ لە وڵاتێکی دیکە بێت، کەرەستەیەکە بۆ بەردەوام بوونی کۆبوونەوەی نەقەب کە کۆتاییەکانی مانگی مارس بۆ تۆکمە کردنەوەی ڕێککەوتننەکانی ئیبراهیم بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تێلاڤیڤ لە ناوچە داگیرکراوەکان بەڕێوە چوو.

عەرەبی 21 لە زمانی بەرپرسانی ئیسرائیلەوە زیادی کرد: پێش بینی دەکرێت سەفەری بایدن بۆ ئیسرائیل لە دوو هەفتەی کۆتایی جوون ئەنجام بدرێت و چاوەڕوانی دەکرێت ئەو دیدارە کورت بێت و بایدن لە نێوان 24 تا 36 کاتژمێر لە ناوچە داگیرکراوەکان بمێنێتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی لە قودسی داگیرکراو و بەرپرسانی فەلەستینی لە بەیت لەحم دیدار بکات.

ئەمە یەکەم سەفەری بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە کاتی سەرکەوتنیەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەبێت، لە حاڵێکدا کە هێشتا دیار نییە کە ئایا لە ئەو سەفەرەدا سەردانی وڵاتانی ناوچەکەش دەکات یان نا.

News Code 41816

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha