بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ سێشەممە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە بە توندی رەخنەی گرت. ناوبراو وتی: تورکی ابە بێ ئەوەی کە ماف یان پاساوێکی هەبێت خاکی عێراق بوردمان دەکات.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەدر درێژەی دا: ئەگەر تورکیا لە لایەن خاکی عێراقەوە هەست بە مەترسییەک دەکات، ئەبێ بۆ کۆتایی هێنان بە ئەو مەترسییە لەگەڵ حکومەتی عێراق دانوستان بکات. ناوبراو زیادی کرد کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانایی لەناوبردنی ئەو هەڕەشەیەیان هەیە.
ئەو کەسایەتییە عێراقییە ڕایگەیاند: ئەگەر ئەو هەوڵانە لەلایەن تورکیاوە دووپات ببنەوە لە ئەو بارەوە بێدەنگ نابین. ناوبراو جەختی کرد کە عێراق وڵاتێکە بە سەروەری تەواوەوە و ئیزنی دەستدرێژی و تێکدانی ئاسایشی بە هیچ لایەنێک نادات.
Your Comment