بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی خۆجەیی لە باکووری عێراق لە هەڵاتنی دانیشتووانی ئەو ناوچە بەهۆی هێرشە ئاسمانی و زەوینییەکانی تورکیاوە هەواڵی دا.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی داوەتە سەر هێرشی چڕی کۆپتەر ەکانی تورکیا و هەروەها هێرشە چڕەکانی سەربازانی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی ناوچەی کانی ماسی لە باکووری پارێزگای دهۆک.
ئەو سەرچاوەگەلە جەختیان کرد: بوردمان و گوللەبارانی تورکیا لەسەر کێوی جەبەل کورزار لە زنجیرە کێوەکانی مەتین بەرەو ناوچەی عمادیە کراوە.
ئەو سەرچاوە لە گەشتی دەیان کۆپتەری تورکیا لەسەر ناوچەکە هەواڵی دا و زیادی کرد: لە ڕێژەی خەسارەکان هیچ هەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە بەڵام دەیان بنەماڵە لە. ناوچەکە لە ترسی گیانیان، هەڵاتوون.
لە لایەکی تریشەوە سابرین نیوز لە بریندار بوونی چوار سەربازی تورکیا بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە هێرش بۆ سەر باکووری عێراق هەواڵی دا و ڕایگەیاند: تورکیا چوار بنکەی سەربازی نوێی لە قووڵایی عێراق کردووەتەوە و دەستی بە بڕینەوەی دارەکان داوە.
Your Comment