AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٨ ١٧:٤٨

گیان لەدەستدانی لاوێکی ٢٥ ساڵەی مەریوانی بە هۆی بەربوونەوەی پاراگلایدێر

گیان لەدەستدانی لاوێکی ٢٥ ساڵەی مەریوانی بە هۆی بەربوونەوەی پاراگلایدێر

ڕۆژی پێشوو بە هۆی داکەوتنی پاراگلایدێر لە زرێباری مەریوان، لاوێکی ٢٥ ساڵان گیانی خۆی لەدەست دا و فڕۆکەوانی پاراگلایدێرەکەش بریندار بوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی ئەنجومەنی وەرزشە ئاسمانییەکانی مەریوان لەم بارەوە وتی: فڕۆکەوانی ئەو پاراگلایدێرە کە لە زرێباردا داکەوت، خاوەن مۆڵەتی فڕۆکەوانی نەبووە و بەداخەوە لاوێکی مەریوانی بەم هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

کامران رەحیمی وتیشی: ئەم رووداوە رۆژی پێشوو رووی داوە و بەم هۆیەوە لاوێکی ٢٥ ساڵان گیانی لەدەست دا و فڕۆکەوانی پاراگلایدێرەکەش بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانە گوێزرایەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: بەداخەوە لەم رووداوەدا، فڕۆکەوانەکە بە هۆی نەبوونی لێهاتوویی باش لەسەر ئەم وەرزشە، دۆخی نەشیاوی کەشوهەوا و هەروەها جیهازاتی کۆن لە مەودای ٦٠ کیلۆمەترییەوە داکەوتووە.

News ID 41608

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha