بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەیس خەزعەلی لە تویتەر دا نووسی: ئاوەها ڕۆژێک کۆمەڵکوژیەکی نامرۆڤانە دێنێتەوە یادمان کە ڕژێمی سەددام تێیدا دەستی دایە هەلمەتی بە ناوی ئەنفال لە دژی خەڵکی کورد کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان هەزار کەسی سڤیلی بێ تاوان بە ئامانجی ڕەگەزپەرستانەوە.
ناوبراو زیادی کرد : هەر بەو بۆنەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان لە بنەماڵەی شەهیدان و سەرجەم کوردەکان ڕادەگەیەنین و داوا لە هێزە سیاسییە کوردەکان دەکەین تا یەک هەڵوێست بن و دیکتاتۆری لە هەر شێوە و ناوێکدا سەرکۆنە بکەن.
Your Comment