AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢١ ١٦:١٣

ئازادی ٦ زیندانی زیندانی سنە لە هەشتەمین رۆژی مانگی ڕەمەزان

ئازادی ٦ زیندانی زیندانی سنە لە هەشتەمین رۆژی مانگی ڕەمەزان

سەرۆکی دایرەی پاراستنی زیندانییەکان پاش چوونە دەرەوەیان لە زیندان وتی: خێرۆمەندێکی سنەیی لە مانگی ڕەمەزاندا هاتە یارمەتی زیندانییەکانەوە و ٦ زیندانی ئازاد کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام سەعیدی لەم بارەوە وتی: هەموو ساڵێک لە مانگی ڕەمەزاندا خێرۆمەندان دێنە یارمەتیی زیندانییەکانەوە و ئەم جارەش زیندانی سنە بینەری یارمەتیی خێرۆمەندی کوردستانی لەم مانگە پیرۆزەدا بوو.

ئەو وتیشی: حاجی مورادی خێرۆمەندی سنەیی بە ١٠٠ ملیۆن تمەن یارمەتی خۆی، ٦ زیندانیی سنەیی ئازاد کرد و خۆشی گەڕاندەوە نێو بنەماڵەکانیان.

ناوبراو روونی کردەوە: بەختەوەرانە ئەم خێرۆمەندە بڕیاری داوە کاروپیشە بۆ سێ کەس لەم زیندانیانە دابین بکات.

News ID 41529

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha