AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٤ ٠٨:٤٤

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:

منداڵانی داعش ئەبێ بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا

منداڵانی داعش ئەبێ بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وتی: تێکەڵ بوونی دووبارەی منداڵانی داعش لە کۆمەڵگا، دەرفەتێکە بۆ دوور کردنەوەیان لە توندڕەوی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا لەگەل مێدیاکانی باکووری سووریا وتی:هەندێک لە منداڵانی ئەندامانی داعش لە درێژایی ژیانیاندا شتێکیان جگە لە شەڕ و پێکدادان نەدیوە و ئەمڕۆکە دەرفەتێکی زۆر باش بۆ دوور هێشتنەوەیان لە توندڕەوی، دووبارە پەروەردە کردنەوەیان و تێکەڵ بوونیان لە کۆمەڵگاکانیان هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە نزیکەوە دۆخی ژیانی خەڵكێک کە لە ئەو کەمپە ژیان دەکەن، لەوانە دە هەزار منداڵ کە لە ئەو دۆخەدا ژیان دەکەن لە ژێر چاوەدێریماندایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێمە لەگەڵ هاوبەشەکانی خۆمان لە ڕێکخراوە مرۆڤدۆستانە و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها بەرپرسانی خۆجەیی بۆ گەییشتنیان بە سەقامگیری و باشتر بوونی دۆخ لە کەمپەکە کار دەکەین و بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ گەییشتن بە ڕێگاکانی سەقامگیری هەموو دانیشتوانی کەمپەکە درێژە دەدەین.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەموو وڵاتانی جیهان ئەبێ بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەکانی خۆیان بۆ ماڵەکانیان کە ئێستا لە کەمپی ئەهلەولن، وەکوو ئەمریکا هەوڵی کردەیی ئەنجام بدەن.

News ID 41452

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha