بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن لە ڕێککەوتنی بەرپرسانی یەمەن و عەرەبستانی سعوودی لەگەڵ پێشنیاری ئاگربڕی نەتەوەیەکگرتووەکان هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پێشنیاری نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگربڕی دوو مانگە بووە و بڕیارە لە سنەی شەممەوە دەست پێبکات.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد: ئەگەری درێژ کردنەوەی مۆڵەتی ئاگربڕ لە یەمەن دوای کۆتایی مۆڵەتی دیاری کراوەکەش هەیە.
هانس گراندبرگ لە کۆتاییدا شرۆڤەی کرد: لایەنەکانی شەڕ بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لە ژێر چاوەدێری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کردنەوەی ڕێگاکان لە تەعز و پارێزگاکانی دیکەی یەمەن ڕێککەوتوون.
شیاوی باسە کە ڕاگەیاندنی ئەو ئاگرنڕە بۆ ئەنساروڵڵا و یەمەنییەکان دوای 8 ساڵ سەرکەوتنێکی گەورەیە. هەرچەندە لە ئاگربڕە پێشووەکاندا سعوودییەکان پابەند نەبوون و ئەگەری هەیە لە ئەم ئاگربڕەش هەر ئەو ڕەوتە هەبێت، بەڵام قبووڵ کردنی ئەو ئاگربڕە و مەرجەکانی ئەنساروڵڵا دەتوانێت بەستێنی دەستکەوتی زیاتر بۆ یەمەنییەکان بەتایبەتی لە بواری سیاسی بێت.
بۆچوونی ئێوە