بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە موسەیرە، سەید عەبدولمەلیک بەردەدین حقوسی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لێدوانێکدا بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وتی: ساڵی هەشتەمی دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن بە ئۆپراسیۆنی شکستی گەمارۆی 3 دەستی پێکرد کە دەنگی بە گوێی جیهان گەییشت.
حوسی وێڕای هۆشداریی بە هاوپەیمانی سعوودی سەبارەت بە لەدەست دانی دەرفەتی گەڵاڵەی ئاگربڕی سێ ڕۆژە وتی: ئەگەر ئەو هەلە لە دەست بدەن، پەشیمان دەبنەوە.
ناوبراو درێژەی دا: ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی دەستدرێژی و گەمارۆ لە دژی یەمەن دەخەینە گەڕ و هەرگیز بەردەوام بوونی گەمارۆکان قبووڵ ناکەین.
عەبدولمەلیک بەردەدین حوسی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە تەنیا ڕێگای چوونە دەرەوە لە زەلکاوی یەمەن دەستدرێژی نەکردن و نەهێشتنی گەمارۆکانە، هۆشداریی دایە دوژمن کە ئەگەر دەرفەتەکان لەدەست بدەن پەشیمان دەبنەوە.
Your Comment