AP ١٤٠٤ گوڵان ٥ ١٩:٠٣

ئێران جگە لە پرسی ئەتۆمی هیچ قسەیەکی تر لەگەڵ ئەمریکا ناکات

ئێران جگە لە پرسی ئەتۆمی هیچ قسەیەکی تر لەگەڵ ئەمریکا ناکات

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا تەنها لە دۆسیەی ئەتۆمیدایە و هەر هەوڵێک بۆ فراوانکردنی بازنەی گفتوگۆکان ڕەتدەکەینەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ تۆڕی هەواڵی NHK ی ژاپۆن، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەت بە ئاماژەدان بە دەستپێکردنی خولێکی نوێی ڕاوێژکاری ئێران لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێمە بە متمانەوە دەچینە ناو هەر دانوستانێکەوە و هەرچی پێویست بێت بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاشتی گەل دەیکەین. "هیوادارین ئەم دانوستانانە لە کاتی گونجاودا کۆتایی پێبێت".

بە وتەی ناوبراو، ڕۆژی شەممە یەکەمین کۆبوونەوەی ئاستی پسپۆڕان بۆ پێداچوونەوە بە وردەکارییەکانی دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

موهاجرانی هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ خستنەڕووی پرسەکانی جگە لە ئەتۆمی، لەوانەش بەرنامەی مووشەکی ئێران و پشتیوانی تاران لە گرووپەکانی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا جەختی لەوە کردەوە، "ئەم دانوستانانە تەنیا لە پرسی ئەتۆمیدا سنووردارە و ئێمە هەر هەوڵێک بۆ فراوانکردنی میحوەرەکەی دانوستانەکان ڕەتدەکەینەوە".

News ID 54770

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha