بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم ناوەندە پێ وایە ئەمریکا لە پێوەندی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی بە باشی ڕۆڵی نەگێڕاوە و پێویستە پێداچوونەوە بە ڕۆڵی خۆیدا بکات.
هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەوڵەتی ئەمریکا نەیتوانیوە لە بەرانبەر مەترسییەکان، هەرێمی کوردستان بپارێزێت بۆیە هاوپەیمانی هەولێر و واشینتۆن کەوتووتە مەترسییەوە.
لە یاداشتی ئەم ناوەندەدا نووسراوە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەنگە بەدوای هاوپەیمانێکی دیکەوە بێت و هەروەها ڕایگەیاندووە دەوڵەتی بایدن نابێ کوردەکانی عێراق بخاتە نێو کێشەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و لەم رێگاوە سەقامگرتوویی هەرێم بخاتە مەترسییەوە.
Your Comment