بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و لەبەر کردنی جلی کوردی، جێژنی نەورۆزیان بەڕێوە برد.
بە گوێرەی راپۆرتی مێزۆپۆتامیا، سەدان کەس لە سەر گۆڕی شەهیدانی دیجلە لە کۆبانی کۆ بوونەوە و مۆمیان داگیرساند و ڕێزیان لە یاد و بیرەوەری ئەو شەهیدانە گرت.
سەدان کەسیش لە خەڵکی شارەکانی شەهبا، عەفرین و شەروە ئاگرێکی گەورەیان کردەوە و بەدەوریدا جێژن و هەڵپەڕکێیان بەڕێوە برد.
لە شارەکانی دیکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و هەروەها لە دیمەشق ئاگری نەورۆز کرایەوە و خەڵک ئەم جێژنە کەونارەیان بەڕێوە برد.
بۆچوونی ئێوە