بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یووسف تەمیمی لەم بارەوە وتی: ئەم بابەتە پرسیاری زۆر دێنێتە ئاراوە وەکوو ئەوە کە ئایا داعش چۆن دەستی بە چەکە پێشکەوتووەکان گەیشتووە.
ئەو وتیشی: بابەتێک کە دەبێ سەرنجی بدرێت، گۆڕانی بۆچوونی داعش سەبارەت بە ئەمریکایە کە سەرەتا بە دوژمنی دەزانی بەڵام ئێستا بەو شێوە نییە. ئەمە گۆڕانی بۆچوونی داعشە کە بەدوای شەڕ لە گەڵ ئەمریکا بوو کەچی ئێستا کەسانی بێ تاوانی کردۆتە ئامانج.
ئەم کارناسە عێراقییە روونی کردەوە: دۆسیەی داعش لە عێراق تژی سەرسووڕمانە. بە هەمان ڕادە کە گوشار بۆ دەرکردنی ئەمریکا زۆرتر دەبێتەوە، کردەوە تیرۆریستییەکانیش زۆرتر دەبنەوە.
Your Comment