بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە "المعلومه"، عائێد هەلالی چالاکی سیاسی عێراقی هوشداری دا کە لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر شارەکانی سووریا لە چوارچێوەی ستراتژیی ئاراستەکراوی ئەنقەرە بە چراسەوزی ڕژیمی زایۆنی، ئەگەری ئاوارەبوونی 4 ملیۆن سووری هەیە.
هەلالی بە ئاماژە بە تەشەنەی هەلومەرجی دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی فوراتی سووریا لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا، جەختی کرد: ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر کوردەکانی سووریا، بەرەوڕووی قەیرانێکی گەورە دەبینەوە کە کاریگەری نەرێنی لە سەر خەڵکی عێراقیش دەبێت و هەر بۆیە پێویستە گوشار بخرێتە سەر ئەنقەرە بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە.
Your Comment