بوون و چییەتی هەرێمی کوردستان نایاساییە

نوێنەری ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان لە پارلەمانی عێراق سکاڵایەکی دژی هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە و وتوویە هەبوونی ئەم هەرێمە نایاساییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی درومیدیا، پاش ئەوەی دادگای فیدراڵ لە مانگی رابردووی زایینی دۆسیەی سکاڵایەک دژی هەرێمی کوردستانی خستە بەر دەست و چالاکییە نەوتییەکانی نایاسایی راگەیاند، ئێستا عودی عەواد نوێنەری چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەی عێراق سکاڵایەکی نوێ دژی هەرێم تۆمار کردووە.

ئەو لە سکاڵاکەیدا نووسیویە: هەبوونی هەرێمی کوردستان نایاساییە و هەروەها دەوڵەت و پارلەمانی ئەو هەرێمەش بنەمای یاساییان نییە و داوای لە دەوڵەتی ناوەندی کردووە هیچ پێوەندییەکی لە گەڵ ئەو هەرێمەدا نەبێت.

عەودی عەواد داوای لە دادگای فیدراڵی عێراق کردووە حوکمێک دەرکات کە بە پێی ئەوە دەسەڵاتی هەرێم نایاسایی رابگەیندرێت و هاوکاری دەوڵەتی ناوەندی لە گەڵ ئەم هەرێمیە ڕابگرێت.

News Code 41361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =