بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری ئاناتۆلی لە سووریا ئاماژەی بۆ بەهێزکردنەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکییەکان لە سووریا دوابەدوای هێرشی ئێران بۆ ناوەندەکانی مووساد کردووە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئەرتەشی ئەمریکا بنکەکانی خۆی لە سووریا بەهێز کردۆتەوە. دەیان کامیۆن لە رێگای سنووریی ئەلوەلید لە عێراقەوە چونەتە سووریا و گەیشتنە بنکەی ئەمریکییەکان لە ناوچەی رەمیلان.
ئاناتۆلی رایگەیاندووە ٣٠ ئۆتۆمبیلی سەربازی و ژمارەیەکی زۆر جیهازات گەیشتنە ناوچە نەوتییەکانی باکووری سووریا.
Your Comment