بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەمریکی ئەلمانیتۆر ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی لە یەکلا بوونەوەی بەری کردنەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵەکانی سووریا لە گەمارۆکانی واشنتۆن دژی سووریا هەواڵی داوە.
ئەو گۆڤارە پاگەندەی کرد ئەم هەواڵە ئەم هەفتەیە و لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە بە شێوەی فەرمی ڕادەگەیێندرێت. بەم حاڵەوە دەوترێت کە نەوت و گاز کە داهاتی کوردەکانی سووریا دێتە ئەژمار، بەری دەکرێت لە گەمارۆکانی ئەمریکا.
ئەو گۆڤارە نووسیویە ئاتان گولدریچ، جێگری ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، یەکلا بوونەوەی بەری کردنی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان و هەندێک ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی دژبەران لە سووریا بە شێوەی فەرمی ڕادەگەیێنێت.
هاوکات لەگەڵ ئەوەش راگەیێندراوە کە هەندێک ناوچەی کوردنشین وەکوو عەفرین کە لە ژێر دەسەڵاتی تورکیا و چەکدارەکانی سەر بە ئەو وڵاتەیە، لە گەمارۆکان بەری ناکرێن.
بۆچوونی ئێوە