بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لقی دووی دادگای هەولێر بێریڤان ئەیووب و عەبدولموتەلب دوو چالاکی مەدەنی ناوچەی بادینانی هەرێمی کوردستانیان بە تۆمەتی گەمارۆی کەلوپەلی تورکیا بە دوو ساڵ زیندان سزا دا
بەشدار حەسەن پارێزەری ئەم دوو چالاکە ڕایگەیاند: ئەم دادگا بە پێی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەسندکراوی پارلەمانی کوردستان ئەو کەسانەی مەحکووم کردووە و بەڵگەکانی دژی ئەوان لاواز بوون.
ئەو وتیشی: ئەم دوو چالاکە ماوەی ساڵێک و ٥ مانگە لە زیندان دان و لە هەموو رێکارە یاساییەکان بۆ ئازادکردنیان کەڵک وەردەگرین.
Your Comment