خەتیب زادە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مزگەوتێک لە پاکستانی ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مزگەوتی "کوچە رسالدار" لە پاکستانی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مزگەوتی "کوچە رسالدار" ی شاری پیشاوەری پاکستانی ئیدانە کرد.

خەتیب زادە بە ئیدانە کردنی ئەو ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییە کە بە ئامانجی ئاژاوەناوەنە لە نێوان موسڵمانان ئەنجام دراوە، وێرای سەرەخۆش لە خەڵک و ئارەزووری چاک بوونەوە بریندارەکان هیوای دەربڕی کە دەوڵەت و بەرپرسانی ئەمنیەتی پاکستان بە گرتنە پێشی هەوڵی پێویست و یەکلایی ڕێگری بکەن لە چالاکییە جەنایەتکارانەکانی تیرۆریستەکان.

News Code 41222

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =