بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەید هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە دوایین گۆڕاناکرییەکانی ئۆکراین کاردانەوەی نیشان دا. ناوبراو وتی: گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئۆکرانیا هۆکارێکی دیکەیە نیشانی دەدات ئەمریکا هاوپەیمانەکانی بە تەنیا دەهێڵێتەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بەرپرسە باڵای حزبوڵڵا وتیشی: ئەوەی کەهەندێک بە پاڵ دەدەنە پاڵپشتییەکانی ئەمریکاوە، کارێکی هەڵەیە. ئەمریکییەکا ئەگەر بگەنە ئەو ئەنجامە کە بەرژەوەندییەکانیان لە مەترسیدایە، زۆر زوو پشتی هاوپەیمانەکانیان بەر دەدەن.
سەید هاشم سەفیەدین ڕاشیگەیاند: ئەمریکا نیشانی داوە کە تەنانەت بە کەسانێک کە بەڵێنی پاڵپشتیان داوە، پشتیان بەردەدات. ئەمریکا و ڕۆژاوا، ئۆکرانیایان بۆ چوون بۆ ناو شەڕ هان دا، بەڵام ئەمڕۆکە پشتیان بەر داوە.
Your Comment