بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دزەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی حیزبوڵا بۆ ناوچە داگیرکراوەکان دەنگدانەوەی زۆری لە میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی بووە. ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحارونت ڕایگەیاند دزەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ ئاسمانی ناوچە داگیرکراوەکان ترس و تۆقانی بەدواوە بووە.
ڕۆژنامەی هائارێتسیش لەم بارەوە نووسیویە: بەدوای دزەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە، شوێنگیریکەرەکانی گومەزی ئاسنی هەستانەوە بەڵام شوێنگیری نەکرا و گەڕایەوە لوبنان.
هەروەها ڕۆژنامەی دێبکا رایگەیاند: ئێمە خەریکی لێکدانەوەی ئەوەین کە چۆن فڕۆکەی حیزبوڵا لە ئاسمانی ناوچە داگیرکراوەکان فڕی بەڵام سیستەمە مووشەکییەکان نەیانتوانی شێنگیری کەین.
Your Comment