بە پێی راپۆرتی هەوڵای مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، محەمەد بەیاتی لەم بارەوە وتی: ڕێکخراوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هێزە گرینگ و چالاکەکانی عێراق لەخۆ دەگرێت و ناکرێ بە بێ ئەم هاوپەیمانییە، کابینە پێک بێنین. بۆیە پێویستە ڕێککەوتنێک لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر بێتە ئاراوە.
ئەو وتیشی: کوردەکان و ئەهلی سونە دەزانن کابینە بێ هاوکاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەردەوام نابێت و درێژەی هەوڵەکان بۆ پێک هێنانی دەوڵەت بە پێی رێککەوتن، وڵامێک بە هەموو لایەن و ڕەوتەکانە و باشترین ڕێگا بۆ دەرچوون لەم قەیرانەیە.
Your Comment