بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە چیرۆکی نوێی محەمەدعەلی دەستماڵی بە زمانی فارسی و بە نێوی "آبی کم جان" واتا شینی کاڵ، لە لایەن بڵاوگەی هیلا سەر بە ناوەندی (ققنووس) بڵاو کرایەوە.
ئەم کتێبە ٩ چیرۆکی لە خۆ گرتووە و ١٢٠ لاپەڕەیە. ٢ چیرۆکی ئەم کتێبە پێشتر براوەی خەڵاتی یەکەمی فریشتە و خەڵاتی دووهەمی سادق هیدایەت بووە.
هەروەها کۆمەڵە چیرۆکی خێراتر لە مەرگ کە چیرۆکە کوردییەکانی محەمدعەلی دەستماڵی لە خۆ دەگرێت، لە مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوودا بلاو دەکرێتەوە.
دەستماڵی لە ساڵی ١٣٥٦ کۆچی هەتاوی لە شاری سنە دایکبووە. پێشتر کۆمەڵەی شیعری وەرگێڕاوی تورکی بۆ کوردی بە ناوی تاڵترین قاوە بڵاو کردۆتەوە، هەروەها دوو کۆمەڵە چیرۆکی لە تاران بڵاو کراونەتەوە بە ناوەکانی "ئەسبێک بۆ مردن" و "مەنفا لە هەیوانەکان".
Your Comment