AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٨ ٠٩:٥٩

سیاسەتوانی عێراقی:

شاندی هاوئاهەنگی و سەدر دەگەنە ڕێککەوتن/دەستێوەردانی بریتانیا لە عێراق

شاندی هاوئاهەنگی و سەدر دەگەنە ڕێککەوتن/دەستێوەردانی بریتانیا لە عێراق

سەرۆکی تەمەنی کۆبوونەوەی کرانەوەی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: شاندی هاوئاهەنگی شیعی و ڕەوتی سەدر جارێکی تر یەک دەگرنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، مەحموود مەشهەدانی سیاسەتوانی عێراقی و سەرۆکی تەمەنی کۆبوونەوەی کرانەوەی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانم بە وردی بەڕێوە برد و لە یەکەم کۆبوونەوە بە هیچ حزبێک دەمارگرژیم نەبوو و پابەندی ڕێککەوتننامەی ناوخۆیی پەرلەمان بووم.

ئەو کەسایەتییە عێراقییە وتیشی: دیتمان کە هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم لەگەڵ فراکسیۆنی سەدر، دەسپێکی فیتنە و ئاژاوە بوو و کەسانێک کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان کرد، ئامانجیان دروست کردنی پێکدادان لە نێوان شیعەکان بوو. ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان بە ئامانجی دروست کردنی ئاژاوەی ڕاستەوخۆ لە نێوان هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ڕەوتی سەدر ئەنجام درا.

مەشهەدانی ڕاشیگەیاند: شاندی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر بەم زووانە بۆ گەییشتن بە رێککەوتن کۆ دەبنەوە. ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە دەستێوەردانە بیانییەکان لە وڵاتەکەی جەختی کرد: بریتانیا دۆسیەی عێراقی خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی و کاریگەرییەکانی لە سیاسەتدا ڕوونە.

ئەو سیاسەتوانە عێراقییە سەبارەت بە ئاسایی کردنەوە پێوەندی لەگەڵ تێلاڤیڤیش وتی: لایەنگرانی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تێلاڤیڤ و ئەوانە کە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداو پێوەندیان هەیە، دۆخی سیاسیان ئاڵۆز کردووە.

News ID 40978

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha