بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فرووغ فاریابی ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە وەکوو ساڵی پێشوو بە پێی سنووردار بوونی هاتوچۆکان بە بۆنەی پەرەسەندنی کۆرۆناوە کەم بوو و بە مەرجی تایبەتەوە لەوانە هەبوونی ئیقامە ئەنجام دەدرا، بەڵام ئێستا بە نەمانی ئەو سنوورانە بە پێی ڤاکسیناسیۆنی بەربڵاو لە دە مانگی ڕابردوو ڕێژەی هاتوچۆکان سەدا 79 زیادی کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: لە دە مانگی ڕابردوودا لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو زیاترین هاتوچۆی موسافران لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاوە هی دەروازەی سنووری بازرگان بووە و تەمرچین و ڕازی لە پلەکانی دواتردان.
Your Comment