AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٧ ٠٩:١٦

خەتیب زادە هێنایە ئاراوە؛

کاردانەوەی ئێران بە قسە پووچەکانی وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەبارەت بە دانوستانی ڤیەنا

کاردانەوەی ئێران بە قسە پووچەکانی وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەبارەت بە دانوستانی ڤیەنا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی ئێرانی بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە قسەکانی ڕۆژی ڕابردووی وەزیری دەرەوەی بریتانیا لەسەر ئەوەی کە ئێران بەرپرسی گەییشتن بە بن بەستی دانوستانەکان لە ڤیەنایە و لە ئەو دۆخەشدا هەموو بژاردەکان لەسەر مێز دەبێت، وتی: ئەو قسە نابەرپرسیارانە و بێ بنەمایانە یارییەکی دیکەی بریتانیا و هەندێک وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ داپۆشانی ساڵەها بێ کردەیی و هاوڕێی کردنی گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکایە.

خەتیب زادە جەختی کرد: بەکارهێنانی ئەو جۆرە هەڕەشە پووچانە، لە ئاستی بەرپرسیارێتی مافی و ئەخلاقی ئەو وڵاتە لە پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کەم ناکاتەوە و هیچ جۆرە کێشەیەکیش لە بڕیاری ئێران بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و سەقامگیر بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێران دابین بکات، دروست ناکات.

News ID 40854

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha