شاندی هاوئاهەنگی شێعە یەکگرتوو و هاودەنگە/ بوونی قەڵشت و دووبەرەکی درۆیە

ئەندامێکی شاندی هاوئاهەنگی شێعەی عێراق هەواڵی بوونی قەڵشت و دووبەرەکی لە نێوان ئەم شاندەی وەدرۆخستەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز، عارف ئەلحەمامی ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شێعە ئەمڕۆ کاردانەوەی بە هەواڵی بوونی قەڵشت لە نێوان شاندی هاواهەنگی شێعە نیشان دا.

ئەم ئەندامەی شاندی هاوئاهەنگی وێڕای ئاماژە بەوەی کە پارت و ڕەوتەکانی ئەندامی ئەم شاندە یەکگرتوو و هاودەنگن، وتی: بوونی قەڵشت و دووبەرەکی لە نێوان ئەم شاندە درۆیەکی بێ بنەمایە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە رۆژی پێشوو نووری مالکی ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق لە تویتەردا پۆستێکی سەبارەت بە گۆڕانەکانی پێوەندیدار بە پێک هێنانی دەوڵەتی لەم وڵاتە بڵاو کردەوە کە تێیدا نووسراوە شاندی هاوئاهەنگی شێعە بەرەو پێک هێنانی دەوڵەت هەنگاو دەنێت. بەڕێوەبەرایەتی وڵات بە بەشداری هەمووان ئەنجام دەبێت و هەمووان پێڕەوی یاسای بنەڕەتین.

ئەو هەروەها لەم تویتەدا نووسیویە: شاندی هاوئاهەنگی شێعە دەسەڵاتدار و یەکگرتووە. ئەم شاندە خاوەن هەڵوێستی یەکگرتووە. پێشتریش زەرغام مالکی نوێنەری پارلەمانی عێراق داکۆکی کردبوو وتووێژە سیاسییەکانی نێوان شاندی هاوئاهەنگی شێعە و رەوتی سەدر بۆ پێک هێنانی دەوڵەت درێژەی هەیە.

News Code 40815

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =