بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووشەممە میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا هادی عامری بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەردانی شاری هەولێر دەکات و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێدەکەن.
لە دیدارەکەدا بیڕورا لەبارەی دوا ھەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پێکھێنانی حکومەتی تازە و ھەماھەنگی نێوان پێکھاتەکانی عێراق ئاڵوگۆڕکران.
هەر لەو سەردانەدا مەسعود بارزانی پرسی پێکهێنانی گەورەترین قەوارەی پەرلەمانیی و بەشداریی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەو قەوارەیە تاوتوێ کرد.
کۆبوونەوەکەی عامری لەدوای کۆبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی ناوبراو دێت لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر کە دواتر سەدر لە تویتەری خۆی نوسی "بەڵێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیی".
Your Comment